سەردێڕ:

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی عێراق دەرکرا

فۆتۆ: 
2020-10-01

16152 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی نوسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرادە لە بەغدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەعیم روبەیعی وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی عێراق دەرکرا.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، کە فەرمانی دەستگیرکردنی وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی عێراق بەهۆی نوسینی چەکی بانکیەوە بووە بۆ کەسانێکی دیکە لەکاتێکدا هیچ بڕە پارەیەک لە هەژماری بانکەکەیدا نەبووە.

هەر بە گوێرەی نوسراوەکە، داوا لە پۆلیسی ناوچەکە کراوە هەستێت بە دەستگیرکردنی ناوبرا و رادەستی دادگای بکات.

بەگوێرەی یاسا جیهانییەکان و یاسا بانکیەکانی عێراقیش، یاریکردن بە چەکی بانکیەوە بە جۆرێک، چەک بنوسرێت بەبێ هەبوونی بڕە پارەی پێویست لە هەژمارەکەدا، ئەوا وەکو دزیی بانکیی حیسابی بۆ دەکرێت.