سەردێڕ:

کۆنفرانسێک لەژێر ناوی بەغدا ناسنامەی خۆی بەدەستدەهێنێت بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2020-09-29

2207 جار خوێندراوەتەوە

کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی بەغدا ناسمانەی خۆی بەدەستدەهێنێت، لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێووەچوو و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی ١٠ پرسی هەنووکەییەوە کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆنفرانسێک بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە ژێر ناوی "بەغدا ناسنامەی خۆی بەدەستدەهێنێت" بە سەرپەرشتی سروە عەبدولواید ئەندامپەرلەمانی پێشووی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی هەنووکەیی ناوچەکە و چارەسەرەکانی کرا.

بەشێکی پرسەکان بریتیبوون لەوەی، "هاوڵاتی پێویستی بە یاسایەکە کە بیپارێزێت و بەغداش پێویستی بە یاسایەکە بیپارێزێت، هەروەها پێشنیازێک بۆ فراوانکردنی بەغدا و فروانکردنی ژمارەی دانیشتوانەکەی و پێویستە لەسەر دەوڵەت پرۆژەی نیشتەجێبوون پێشبخات و ئەگەر خۆشی ئەو توانایەی نەبوو لەرووی داراییەوە، ئەوا پێشینە بداتە هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە."

هاوکات، هەر لە کۆنفرانسەکەدا ئەوەخرایەڕوو، کە داوا لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت بۆ ئەوەی گرنگی بە هەموو ناوچەکانی بەغدا بدرێت و کێبڕکێ بکرێت بۆ کارکردن بۆ هەریەک لە ناوچەکان"، لەگەڵ خستنەڕووی پرسی ئەوەی "ئایا بەرپرسەکان رێژەی ئەو وێرانکاریانە دەزانن کە توشی بەغدا هاتووە و بووەتە شارێکی دواکەوتوو لە سەر هەردوو ئاستی جیهانی و ناوخۆییەوە؟."

لەگەڵ ئەويشدا، لە کۆنفرانسەکەدا وتەیەکی هاوبەش ئاڕاستەی کۆی بەرپرسانی بەغدا کراوە و تیایدا بە ناوی هاوڵاتییانەوە بەو بەرپرسانە دەڵێن، "ئێمە ئێوەمان هەڵبژارد، بۆچی ئەم سەرگەردانی و وێرانکارانیە؟ بۆچی هیچ زەحمەتێک پێشکەشی ئێمە و بەغدا ناکەن، پێویستە مرۆڤ ویژدانی هەبێت و دەست هەڵگرێت لە یاریپێکردن، پێویستە بەرپرسان چاودێربن"، دەشڵێن، "هاوڵاتی رۆشنبیرییەکی نییە تا شارستانیەتێک دابمەزرێنین، ناشزانن پێناسی ئاوەدانکردنەوەی بەغداد کامەیە."

باس لەوەشكراوە، "بەغدا پێوستی بە میترۆ هەیە، چونکە شەقامەکانی بەرتەسکن و ژمارەی دانیشتوان توشی هەڵاوسان بووە بەتایبەتی لەم دۆخەدا خەڵکێکی زۆر لە شارەکانی ترەوە ئاوارەبوون و هاتوونەتە ئەم شارە، هۆکارەکەشی بێ کاری و نەبوونی خزمەتگوزارییە"، ئاماژە بەوەشکراوە، "توانایەکی زۆری گەنجانان هەیە و ئەو توانایەش لە پێناو بەغدا و رێکخستنەوەیدایە، کۆمەڵێک لە گەنج هەن کە ئامادەن بە خۆبەخش کاربکەن و داوا دەکەن دەنگیان بە سەرۆکوەزیران بگات."

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "چەندین شوێن هەن کۆتاییان هاتووە و ماڵەکان خاپورکراون، ئەی بۆ دەوڵەت لە جێگای ئەوانە نایانگۆڕیت بۆ خانوی نوێ و شارستانییانە"، ئەوەش وتراوە، "ئایا پەرلەمانتارەکان دەتوانن ئەو کەسانە بوەستێنن کە خەریکی دەستبەسەرداگرتنی بەغدان، چەندین زەوی و زاری کشتوکاڵی هەن دەستیان بەسەردادەگیرێت و دەکرێن بە باخ."