سەردێڕ:

وەزیـری بەرگـری ئیتاڵیا گەیشـتە هەرێم

فۆتۆ: 
2020-09-28

4652 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆببێتەوە.

هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، لۆرێنزۆ گوێرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە گوێرینی لە پلانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە کۆبوونەوەکانیشدا باس لە دۆخی ناوچەکە و هاوکاری بەردەوامی ئەو وڵاتە بۆ هەرێم و روبەڕوبوونەوەی داعش بکرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، هەر ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ مستەفا کازمی کۆبووەوە و لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا لە بواری ئاسایش و مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکان، هەروەها لە بواری پیشەسازی بەرگرییدا کرد.