سەردێڕ:

عێراق لەبارەی هەماهەنگییان لەگەڵ پێشمەرگەدا روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-09-28

9337 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فه‌رماندەى ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییان به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى داعش و له‌ناوبردنیان.

ته‌حسین خه‌فاجى وتەبێژی فه‌رماندەیى ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگەیاند، هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ چ له‌رێگاى په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ یان له‌ رێگاى کۆبوونەوەکانەوە بێت به ‌مه‌به‌ستى راوه‌دونانى چەکدارانی داعش.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،‌ ئاڵوگۆڕى زانیارى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ بۆ رێگەگرتنه‌ له‌ كاریگه‌رى داعش له‌سه‌ر ئاسایشی هاوڵاتییان و سه‌لامه‌تیان.

باسی لەوەشکردووە، فه‌رمانده‌ییه‌كەیان به‌رده‌وامه‌ له‌ پلان و هاوكارییه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ فشار خستنه‌سه‌ر گروپه‌ توندڕەوەکان و هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شیش به‌رده‌وامه‌ بۆ بنبڕكردنى تیرۆر و رێگەگرتن له‌ كاره‌چەکدارییەکان، كه‌ زیان به‌ ئابورى و سه‌لامه‌تى وڵات و هاوڵاتییان ده‌گه‌یەنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، جموجوڵی چەکدارانی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەردەوامە و بەشێک لە چاودێرانیش بۆ هەبوونی بۆشایی ئەمنی و سیاسی دەگێڕنەوە.