سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-27

1811 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٨١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٧٥٥ چاکبوونەوە و ٥٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٤٨١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٩١٩ حاڵەتییان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "سێ هەزار و ٧٥٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ٣٠ کەسییان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٣٤ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٤٩ هەزار و ٤٥٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٩٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٠ هەزار و ٦٧٣ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.