سەردێڕ:

بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت ٢٦٠ ملیۆن دینار بۆ خوێندنی كوردی کەرکوک دابینكرا

فۆتۆ: 
2020-09-27

1796 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم، بڕی ٢٦٠ ملیۆن دینار بۆ پێداویستیی پەروەردەیی بۆ قوتابخانەكان دابینكراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شێرزاد رەشید كاكە بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، "بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕی ٢٦٠ ملیۆن دینار بۆ پێداویستیی پەروەردەیی تەرخانكراوە، بۆ كڕینی كورسی و ھۆیەكانی دانیشتنی منداڵان و قەنەفە و مێز بۆ ئیدارە و فێنككەرەوە و ھەرچی پێویستیشە بۆ قوتابخانەكان بەو پارەیە كڕدراوە و لە ئێستادا ھەمووی ئامادەكراوە."

دەشڵێت، "بەو بڕەپارەیە لەم دۆخەدا توانرا كێشەی خوێندنی كوردی چارە بكرێت و حكومەتیش ئامادەیە كێشەكانمان چارەسەر بكات."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكومەتی عێراق ھاوكاریی ئەوانی نەكردووە و دەشڵێت، "ھەرچی بشكرێت بۆ قوتابخانە عەرەبییەكان دەكرێت."