سەردێڕ:

گوگڵ رێکارێک بۆ هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا دەگرێتەبەر

فۆتۆ: 
2020-09-27

2329 جار خوێندراوەتەوە

 سەروبەندی نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایە و کۆمپانیای گوگڵیش بە نیازە رێکلامی پەیوەست بە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا قەدەغە بکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کۆمپانیای گوگڵ بەنیازە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا رێکلامی  پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەکان و کاندیدەکانەوە قەدەغە بکات، تا نەبێتە هۆی دروستکردنی نادڵنیایی لە نێوان جەماوەردا.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، گوگڵ رێگە بە بڵاوکردنەوەی رێکلامی کاندیدەکان و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە نادات، بەڵام هێشتا بە تەواوەتی ئەوە روون نییە کە پەیڕەوکردنی ئەم سیاسەتە بۆ ماوەی چەند بەردەوام دەبێت.

هاوکات، مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک پێشتر ئەوەی رایگەیاندبوو، کە حەوت رۆژ پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنە سەرۆکاییەتییەکەی ئەمریکا رێکلامەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەکانەوە رادەگرن.