سەردێڕ:

دوو پاسەوانی سنوری ئێران لە پێکدادانێکدا کوژران

فۆتۆ: 
2020-09-27

4923 جار خوێندراوەتەوە

لەئەنجامی تێکهەڵچوونێک لە سەر سنوری ئێران و عێراق دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران کوژران.

ئاژانسی خوێندکارانی ئێران ئیسنا بڵاویکردەوە، لە باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە و لە ئاوەکانی هورولعەزیم لەسەر سنوری عێراق پێکدادان لە نێوان پاسەوانی سنور و گروپێکی قاچاخچیدا روویداوە.

بەپێی ئەو هەواڵە لە پێکدادانەکەدا دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران کوژراون و یەکێکی تر برینداربووە.

قائیمقامیەتی هوەیزە لە پارێزگای خوزستان رایگەیاندووە، بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستی جێگیرە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێکدادانەکە لەکاتێکدا هاتوەتە ئاراوە کە پاسەوانانی سنور سەرقاڵی گەڕان بوون بە سنوری ئاوی نێوان ئێران و عێراق.