سەردێڕ:

ئێران سزای تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دیاریکرد

فۆتۆ: 
2020-09-27

82855 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران رایگەیاند، کەمترین سزای تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، سەرۆکی پێشووی سوپای قودسی وڵاتەکەی بریتییە لە کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە تەواوی ناوچەکە، بە تایبەتی لە عێراقدا.

عەلی شەمخانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە ئەمریکا دەکاتەوە و کەمترین سزاش، بریتی دەبێت لە کەمکردنەوەی هەیمەنەی ئەمریکا و کردنەدەرەوەی هێزەکانی لە ناوچەکەدا، بە تایبەتی لە عێراقدا.

لەبارەی رێککەوتنی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل رایگەیاند، کە تەلئەبیب بە هاوکاری ئەمریکا ئەو رێککەتنانە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی واژۆدەکات و مەبەستەکەش بە تەنیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەیە.

بەرەبەیانی ٣ی مانگی ١ی ئەمساڵ، قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە کوژران و دواتریش، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە وەکو کوشتنی "تیرۆریستێک" باسی لە رووداوەکە کرد.