سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-27

28851 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا زنجیرەیەک تاقیکردنەوە و ئامادەکاری بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی کتوپڕی تایبەت بە خۆیان ئەنجامدەدەن. دەشڵێت، "داوای لێبوردن لە گەڕەک و دانیشتووانی دەوروبەرمان دەکەین".

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد راشیگەیاند، بە فەڕمی داوای لێبوردن لە دانیشتوانی گەڕەک و دەوروبەری باڵیۆزخانەکە دەکات کە رەنگە بەهۆیانەوە توشی بێزاری ببن.

ئاماژەی بەوەشکراوە، "لە دوو رۆژی داهاتوودا زنجیرەیەک تاقیکردنەوە وئامادەکاری بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی کتوپڕی تایبەت بە خۆمان ئەنجامدەدەین."

هەر لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، "لەبەر ئەم هۆیەش دەنگی ئاگادارکەرەوەکان و جۆرەکانی تری دەنگی بەرز لەکاتی ئامادەکردنی پێداویستیەکان و تاقیکردنەوەکان دەگاتە ئەو ماڵانەی لەگەڕەکەکەماندا نیشتەجێن و لە دەوروبەری ئێمەن و توشی بێزاری دەبن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ، ماڵپەڕی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی وتارێکی بڵاوکردووەتەوە کە جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی رەنگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا روبەڕوبونەوەی ئێران و ئەمریکا لە سەرخاکی عێراق بتەقێتەوە، ئەمەشی بە "سوپرایزی ئۆکتۆبەر لە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا" وەسفکردووە.