سەردێڕ:

عێراق بۆ پڕچەککردنی سوپاکەی گرێبەست لەگەڵ فەڕەنسادا واژۆ دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-26

3393 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ واژۆکردنی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای وڵات لەگەڵ فەڕەنسادا راسپێردراون.

محەمەد رەزا ئال حەیدەر سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەکەیان هیچ رێگرییەک لە ئاڕاستەکردنی حکومەت بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای وڵات لەگەڵ فەڕەنسادا ناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کردنی گرێبەستێکی لەوجۆرە ئەوە رەچاوکراوە کە فەڕەنسا ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بووە، دەشڵێت، حکومەتی عێراق  پێویستە توانای هێزە چەکدارییەکانی عێراق بەهێزتر بکات، بە کڕینی فڕۆکەی جەنگی فەڕەنسی لە جۆری رافاڵ.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان هیچ رێگرییەک لە فرەجۆرکردنی چەکی سوپای عێراق بە بەکارهێنانی چەکی روسی، فەڕەنسی و ئەمریکی ناکەن، پێشتریش ئەزموونی کڕینی چەکی فەڕەنسیان تاقیکردوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا عێراق دەیەوێت فڕۆکە و کەشتییە جەنگییەکان لە پاریس بکڕێت.