سەردێڕ:

رۆحانی: سزاکانی ئەمریکا زیانی ١٥٠ ملیار دۆلاریان لە ئێران داوە

فۆتۆ: 
2020-09-26

2099 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندووە، بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بڕی ١٥٠ ملیار دۆلار زیان بە وڵاتەکەی گەیشتووە.

بەپێی هەواڵێکی تەلەفيزیۆنی فەرمی ئێران، حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران، لە میانی وتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاندووە، "لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا، بەهۆی سزا نایاسایی و نامرۆڤانەکانەوە، ئەمریکییەکان لە ماوەی سێ ساڵدا لانی کەم ١٥٠ ملیار دۆلار زیانیان بە ئێران گەیاندووە" و سزاکانی ئەمریکای بە "تاک لایەنانە" وەسفکردووە.

رۆحانی دەشڵێت، "ئەمریکا بە شانازییەوە باس لە دوژمنایەتیکردنی ئێران و گورزلێدانی دەکات."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەم ساڵانەی داهاتوودا، ژیان و گوزەرانی گەل ئاسوودەتر و ئاسانتر دەبێت و دەکرێت نرخی دۆلار و بەرهەمە پێویستەکان لە ئاستێکی گونجاوتردابن."