سەردێڕ:

وێنە.. پۆلیسی هەولێر: چوار تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی هەولێر دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-09-26

14648 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، چوار لە تۆمەتبارانی رووداوەکەی دوێنێ شەوی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر دەستگیرکران.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، چوار تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی دوێنێ شەوی گەڕەکی فەرمانبەران و بریندارکردنی دوو کەسی دیکە دەستگیرکران و لە ئێستادا روبەڕوی یاسا کراونەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێکردن، کە بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

No description available.

No description available.