سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی عێراق لەبارەی ناردنی بودجەی هەرێم بە بڕی ١٧% روونكردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-09-26

34631 جار خوێندراوەتەوە

ڕێزان شێخ دلێر رایگەیاند، بەغدا جارێکی تر بەشەبودجەی ١٧% بۆ هەرێم نانێرێتەوە، دەشڵێت، داواكارین بودجەی هەرێم لەوەش زیاتربێت.

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەغدا جارێکی تر بەشەبودجەی ١٧% بۆ هەرێم نانێرێتەوە و ئێمە داواكارین بودجەی هەرێم لەوەش زیاتربێت،" دەشڵێت، "شەڕی ئێمە تەنها موچە نییە بەڵكە شەڕە بۆ سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بەوەشكرد، "فەرمانگەكانی هەرێم لە جێگەی ئەوەی بچنە پێشەوە بەئاڕاستەی پێشكەوتن، پاشەكشەیان كردووە بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوە بۆیان".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە و یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی بریتی بووە لە لە تاوتوێكردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ئایندە.