سەردێڕ:

دەستەی وەبەرهێنان: ١٠٠ کارگە لە تەواوی کوردستاندا دروستدەکرێن

فۆتۆ: 
2020-09-26

4516 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، مۆڵەت دراوەتە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و بڕیارە لە زووترین کاتدا دەست بە دروستکردنی ئەو کارگانە بکرێت و رۆتینیش لە دەستەی وەبەرھێنان زۆر کەمدەکرێتەوە.

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، "وەکو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمانداوە ئیدی رۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەمبکەینەوە و نەیهێڵین، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زوانە ورەکارییەکان رادەگەیەنین".

راشیگەیاندووە، "مۆڵەت دەدەینە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و خاوەنەکانمان ئاگادارکردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواوکراون و مۆڵەتیان پێدەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروستبکەن".

دەشڵێت، "داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی ئەو ١٠٠ کارگەیە بکرێت."