سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-09-26

1636 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٢٧٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٦٥٢ چاکبوونەوە و ٦٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٢٧٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٣٦٨ حاڵەتییان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "سێ هەزار و ٦٥٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ١١٨ کەسییان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٦٨کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٤٥ هەزار و ٩٦٩ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٩٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧٦ هەزار و ٩١٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.