سەردێڕ:

قەڵەوترین پیاوی جیهان لە پەتای کۆرۆنا چاکبووەوە

فۆتۆ: 
2020-09-26

6904 جار خوێندراوەتەوە

کەسێکی مەکسیکى کە نازناوى قەڵەوترین پیاوى جیهانى هەیە و ساڵى ٢٠١٧ ناوى چووەتە کتێبى گینسەوە، لەدواى مانگێک لە توشبوونى، توانى ڤایرۆسى کۆرۆنا تێپەڕێنێت و چاکببێتەوە

خوان پیدرۆ فرانکۆى تەمەن ٣٦ ساڵ دەڵێت، کارەکە زۆر سەخت بوو بەهۆى ئەوەى نەخۆشییەکە زوو تەشەنە دەکات ئەویش لەوانەیە کە دووچارى مەترسى دەبنەوە بەهۆى قەڵەوییەکەیەوە و لەکاتى پەتاکەشدا تووشى سەرئێشە و ئازارى جەستە و بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما و تەنگەنەفەسى، بووەتەوە.

پێشتر فرانکۆ کێشى گەیشتبووە ٥٩٥ کیلۆگرام بەڵام لەئیستادا بەشێکى زۆرى کێشەکەى لەدەستداوە و بووەتە ٢٠٨ کیلۆ و ئەو کێشە تەندروستیانەشى کەپەیوەندییان بەقەڵەییەوەکەیەوە هەبووە لەوانە شەکرە و بەرزبونەوەى فشارى خوێن و نەخۆشیى سییەکان هەموو ئەمانە شەڕى ڤایرۆسەکەیان لەبەردەمیدا سەختتر کردبوو.

خۆسیە ئەنتۆنیۆ کاستانییدا کە سەرپەرشتى تیمى پزیشکى بۆ چارەسەرى فرانکۆ کردووە دەڵێت، ئەو نەخۆشانەى کە دووچارى شەکرە و بەرزبونەوەى فشارى خوێن و یاخود هەر نەخۆشییەکى دیکەى دڵن زیاتر دووچارى مەترسییەکانى پەتاکە دەبنەوە.