سەردێڕ:

وێنە.. کۆمپانیای ئەمازۆن جێگرەوەی کامێرای ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-09-25

6022 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە تێیدا دروستکردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی لەلایەن کۆمپانیای ئەمازۆنەوە بۆ چاودێریکردنی ماڵ لە جیاتی کامێرا ئاشکراکرد.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای جیف بیزۆس ساڵی ٢٠١٣ رایگەیاند، "فرۆکەی بێ فڕۆکەوان هەموو شوێنێک کۆنتڕۆڵ دەکات بۆ گەیاندنی نامەکان"، بەڵام رەنگە کەس بیری لەوە نەکردبێتەوە کامێرا هەڵگرێت بۆ چاودێریکردنی ماڵەکان.

ئەمازۆن ئاشکرای کرد، نرخی فڕۆکەکە ٢٤٩ دۆلارە و لەناو ماڵدا دەسوڕێتەوە و وێنەی هەموو شتێک دەگرێت، بۆ مەبەستی پاسەوانی ماڵەکان بەکاردەهێندرێت.

لەکاردانەوەی ئەم هەواڵەشدا بەشێک لە خەڵکی بەشتێکی گرنگیدادەنێن. لەلایەن خۆیەوە واڵت مۆسبێرگ ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری پڕۆژەی نیوز لیتراسی نیگەرانی خۆی نەشاردەوە لەوەی لە شارێکدا سیستم و یاسای نەبێت ئەم جۆرە کامێرایە بەکاربهێندرێت بۆ تۆمارکردنی شتی تایبەتی خێزانەکان، ئەمەش کارێکی شێتانەیە.

کۆمپانیاکە ئەوەشی راگەیاند، کە تائێستا لیژنەی پەیوەندییەکانی فیدڕاڵی ئەمریکا رێگەیان نەداوە بە کۆمپانیاکە و رەنگە هەرگیز رێگەشی پێنەدەن، بەڵام ئەگەر کۆمپانیاکە رێگەپێدان وەربگرێت ئەوا ساڵی ئایندە بەردەست دەبێت.

Ring Always Home Cam

Ring Always Home Cam