سەردێڕ:

بەشێک لە هاوڵاتیانی بازیان ٦٠٠ تا ٨٠٠ هەزار دینار پارەی ئاویان بۆ گەڕاوەتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-25

4469 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی بازیان سەربە پارێزگای سلێمانی باس لەوە دەکەن، بڕێکی زۆر پارەی ئاویان بۆ گەڕاوەتەوە و ئەوەش گومانی لا دروستکردوون، بەوەی ئەو وەسڵەی پێیان دراوە نازانن هی چی ساڵ و مانگێکە.

بەرپرسانی کۆمپانیای جێبەجێکاری وەرگرتنی داهاتی ئاویش هۆکاری زۆری پارەی ئاوی ماڵان دەگەڕێننەوە بۆ کەڵەکەبوونی پارەی چەند مانگێک.