سەردێڕ:

جەنگ زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دۆلار زیانی بە سوریا گەیاندووە

فۆتۆ: 
2020-09-25

888 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتی لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکان و زانکۆی سانت ئەندرۆز زیانە ئابورییەکانی جەنگی سوریایان ئاشکراکرد، کە زیاترە لە ٤٤٢ ملیار دۆلار.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، بەناونیشانی 'سوریا پاش هەشت ساڵ لە جەنگ'ـە و لە راپۆرتەکەدا دەڵێت، ئەو ژمارە گەورەیە هێشتا ناتوانێت دەربڕی ئازارەکانی گەلی سوریا بێت، چونکە ١١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزارکەس پێویستیان بە کۆمەکی مرۆیی هەیە.

راپۆرتەکە ئەوەشی تیادا ھاتووە، تەنها لە نێوان ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ سێ ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەشبوون. هاوکات بەهۆی هەڵوەشاندنی خێزانەوە توشی لێکترازانی کۆمەڵایەتی بووە و لە گەشەکردن وەستاوە.

باس لەوەشدەکات، کە ٨٢% زیانەکان بەر هەشت کەرتی سەرەکی دەکەون کە هەموویان پێویستیان بە سەرمایە هەیە ئەوانیش، کەرتەکانی نیشتەجێبوون و دەرهێنانی کانزاکان و ئاسایش و گواستنەوە و پیشەسازی گۆڕانکاری و کارەبا و تەندروستین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ٢٠١٠ ئاستی هەناردەی سوریا بە بەهای هەشت ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاربووە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨دا دابەزیوە بەرێژەی 0.7% ئەمەش بەهۆی پەککەوتنی بەرهەمهێنان و بازرگانی و ئەو زیانانەی بەر ژێرخانی ئابوری کەوتوون و ئەو سزا ئابورییانەی بەسەریدا سەپێنراون.

ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵە جەنگ لە سوریادا بەرپابووە و بەو هۆیەشەوە بە سەدان هەزار هاوڵاتی ئاوارەی وڵاتان بوون و زیانێکی گەورەی ماددیی و مرۆیی بەر ئەو وڵاتە کەوتووە.