سەردێڕ:

'ئیسرائیل پێیوایە یەکێتى و پارتى شیاويى دامەزراندنى دەوڵەتی کوردیی سەربەخۆیان نین'

فۆتۆ: 
2020-09-25

8637 جار خوێندراوەتەوە

 بە پشتبەستن بە بۆچوونەکانى توێژەرێکى ناودارى ئیسرائیلى، نوسەرێکى عێراقى باس لەوەدەکات ئیسرائیل بۆی روونبووەتەوە بەرپرسانی دوو حیزبی دەسەڵاتداری ھەرێم نە لە ئێستا و نە لە داھاتووشدا شیاو و لێھاتوویی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی سەربەخۆیان نییە.

ئەو نوسەرە هۆکارەکانى دەستبەردانى ئیسرائیل لە کورد دەگەڕێنێتەوە بۆئەوەى کە دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەى کورد ناتوانن دەستهەڵبگرن لە نەریتی چەوتی رابردوویان، لە بواری شەڕی ناوخۆیی و توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی ناوخۆی خۆیان و نوقمبوون لەناو گەندەڵیدا.