سەردێڕ:

'دوو وڵاتی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی دەکەنەوە'

فۆتۆ: 
2020-09-25

9811 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا رێکەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ هەریەکە لە سۆدان و عەممان رادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، کە رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ هەردوو دەوڵەتی سۆدان و عەممان لە چەند هەفتەی داهاتوودا رادەگەیەندرێت و کێڵی کرافتیش باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ٧٥ـەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە شاری نیویۆرک رایگەیاندووە، "لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پڕۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەم زوانە وڵاتێکی دیکەی عەرەبی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەکات."

لەماوەی رابردووشدا، ئیمارات و بەحرەین بە ئامادەبوونی ئەمریکا، رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لە کۆشکی سپی واژۆ کرد.