سەردێڕ:

وێنە.. کەسێک لە زێی قەندیلدا خنکا

فۆتۆ: 
2020-09-25

15910 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، کەسێک لە ئاوی زێی قەندیلی سەر بە ناحیەی باتاس خنکا. 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ١١ لە ئاوی زێی قەندیل لە گوندی مەکرانی سەر بە ناحیەی باتاس تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوڵاتییەکە ناوی 'ش، ئـ، ح'ـە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ـە.

باس لەوەشکراوە، تەرمی هاوڵاتییەکە لەلایەن تیمی ژێرئاوی بنكەی قەندیلەوە دۆزراوەتەوە.