سەردێڕ:

پۆمپیۆ سەردانی یۆنان دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-25

1984 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری دەرەوە سەردانی یۆنان دەکات و دەشڵێت، مەبەست لە سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە پشتگیرکردنی یۆنانە بەرامبەر تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بڕیارە لە نێوان ٢٧ی ئەم مانگە و ٢ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشتێک بۆ ئەوروپا ئەنجامبدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەکەم وێستگەی گەشتەکەی پۆمپیۆ یۆنان دەبێت، ئەوەش بەمەبەستی پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە لەو ئاڵۆزییەسنورییانەی لەگەڵ تورکیا روویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆمپیۆ لە سەردانەکەیدا بۆ یۆنان پشتگیری واشنتۆن بۆ ئەو وڵاتە دووپاتدەکاتەوە، جەختیشدەکاتەوە لە پابەندبوونی ئەمریکا لەبەرقەرارکردنی ئاسایش و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

باس لەوەشکراوە، پۆمپیۆ لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی یۆنان سەردانی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی دەکات لە کەنداوی سودا لە نیمچە دوورگەی کریت.

لەماوەی رابردوودا، گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و قوبرس بەشێوەیەکی مەترسیدار پەرەی سەند، یۆنان و قوبرس تورکیا تۆمەتباردەکەن بە دەستدرێژیکردن بۆ سەر ئاوەهەرێمایەتییەکانیان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە کاتێکدا تورکیا هەوڵەکانی بۆ گەڕان بە دوای گازی سرۆشتی لەو ئاوانەدا چڕکردەوە.