سەردێڕ:

'هەرێم زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلاری بە کۆمپانیایەکی نەوتی داوە'

فۆتۆ: 
2020-09-25

3079 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی بەریتانی رایگەیاند، لەمانگی ئابی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر کارەکانیان لە کێڵگەی نەوتی شێخان، زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلاری پێداون.

ئەمڕۆ هەینی کۆمپانیای "گەڵف کیستۆن"ی بواری نەوت بڵاویکردەوە، کە لەماوەی مانگی ئابی رابردوودا لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوتی خاوی کێڵگەی شێخاندا، حکومەتی هەرێم زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلاری رادەستی کۆمپانیاکەیان کردووە.

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەماوەی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٩دا، ٢١.٧ملیۆن دۆلاری لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوتی خاوی کێڵگەی نەوتی شێخان، لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.

کۆمپانیای "گەڵف کیستۆن"ی بەریتانی و هەروەها بنکەکەی "بەرمۆدا" لە کێڵگەی نەوتی شێخان لە پارێزگای دهۆک کاری دەرهێنانی نەوت دەکات و لەبەرامبەر بەرهەمهێنانی نەوت پارە لە حکومەتی هەرێم وەردەگرێت.