سەردێڕ:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا کۆبونەوە

لەبارەى بەرەنگاربونەوەى تیرۆر
فۆتۆ: 
2020-09-22

2420 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتى هەرێم رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ جه‌ميس جيفرى، نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سوريا و نێرده‌ى تايبه‌تى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش کۆبونەوە.

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سه‌رلەبه‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ٢٢ى ئەیلولى ٢٠٢٠، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ جه‌ميس جيفرى، نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سوريا و نێرده‌ى تايبه‌تى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش کۆبونەوە، ئاماژەبەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چالاكى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له‌ سوريا و عێراق، دۆخى كورد و گفتوگۆى لايه‌نه‌ كوردييه‌كان له‌ سوريا بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانيان و يه‌كڕيزيى نێوانيان تاوتوێ كرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، جيفرى به‌رده‌وامی پشتگیریی ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ كورد و هاوبه‌شانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش له‌ سوريا و هه‌رێم و عێراق دووپاتكرده‌وه‌، بۆ ئەو مەبەستەش هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقييه‌كان ده‌كات.

باسلەوەشکراوە، پشتگيرى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆى نێوان لايه‌نه‌ كوردييه‌كان له‌ سوريا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان نيشاندا.

ئاماژەبەوەشکراوە، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، پرسی کورد له سوریا، هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ سوریا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى تر ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه‌ بوو.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوى رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جەیمس جیفری نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا سەردانى هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆدەبێتەوە.