سەردێڕ:

پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەی

فۆتۆ: 
2020-09-22

3932 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٩ پلە و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٨ بە ٢٢ و دهۆک ٣٧ بە ٢٥ و کەرکوک ٤٢ بە ٢٢ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٧ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٦ بە ٢٠ پلە، دهۆک ٣٥ بە ٢٢ کەرکوکیش ٣٩ بە ٢٥ پلە دەبێت.