سەردێڕ:

ئایا بەغدا نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرێت؟

فۆتۆ: 
2020-09-22

14440 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق بریاریداوە بڕى ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێم بنێرێت.

ئومێد محەمەد، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە بەغدا ڕایگەیاند، "بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق بریاریداوە بڕى ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێم بنێرێت،" دەشڵێت، "حکومەتى عێراق بریاریداوە هەر بەرمیلێک نەوت کە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت لە بەرامبەردا بڕێک پارە کە لە نێوان ٣١ تا ٣٢ هەزار دینار وەربگیرێت".

ئاماژەى بەوەشکرد، "حکومەتى عێراق لیژنەیەکى بەدواداچونى پێکهێناوە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە لەو بڕە پارەى کە حکومەتى هەرێم لە بەرامبەر دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتیاندا وەریدەگرێت".

ئەوەشى خستەڕوو، "ئەگەر هەریمى کوردستان پێویستى بە نەوتى دیکە هەبێت تاوەکو دابەشى بکات، حکومەتى عێراق لەناوەڕاستى وەرزى زستاندا بەشێکى تر نەوت ڕەوانەى هەرێم بکات".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، ساڵى ڕابردووش حکومەتى عێراق برى ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوانە کرد، بەڵام ئەمساڵ پێش هاتنى وەرزى سەرما برێک سوتەمەنى بۆ هەرێم نارد.