سەردێڕ:

پیاوێک لە هیندستان سکی هاوسەرە دووگیانەکەی هەڵدڕی

فۆتۆ: 
2020-09-22

26473 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی خەڵکی هیندیستان کە باوکی پێنج کچە سکی هاوسەرە دووگیانەکەی هەڵدڕیوە بۆ ئەوەی ڕەگەزی منداڵە نوێیەکەیان بزانێت.

ماڵپەری سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، لە ویلایەتی ئوتار پرادیشی باکوری هیندستان، پیاوێک سکی هاوسەرەکەی هەڵدڕیوە بۆ زانینی ڕەگەزی منداڵەکەی کە ژنەکە لە مانگی حەوتەمی دووگیانیدا بووە و هاوسەرەکەی چاوەڕیی لەدایکبوونی منداڵەکەی نەکردووە و هەر زوو بۆ زانینی ڕەگەزی منداڵەکەی سکی هەڵدڕیووە .

ئاماژە بەوەش کراوە، ژنەکە تەمەنی ٣٥ ساڵە و ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی منداڵەکەشی ناجێگیرە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ویلایەتی ئوتار پرادیش بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پیاوەکەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە، لە ئێستاشدا هاوسەرەکەی بەهۆی برینەکەیەوە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و ناتوانێت باسی رووداوەکە بکات.