سەردێڕ:

وێنە.. لە دوو رووداوى هاتوچۆدا ١٢ کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2020-09-21

3542 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل نۆ کەس برینداربوون، لەلایەکى دیکەوە لە رووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر رێگاى رانیە – دوکان سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگاى ناحیەى باوەنور – گوندى ئاوەخێرى بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى توێتا لاندکرۆزەر و توێتا کامرى نۆ کەس برینداربوون.

ئاماژەبەوەشکراوە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى رەوانەى نەخۆشخانەى باوەنور کراون.

هاوکات، لەلایەکى دیکەوە، لە رووداوێکی دیکەى ھاتوچۆدا لە رێگای رانیە - دوکان سێ کەس برینداربوون.

لە ماوەی رابردوودا وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.