سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-09-21

1984 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و چوار هەزار و ٢٧ چاکبوونەوە و ٥٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٢٥٨ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "چوار هەزار و ٢٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ٧١ کەسییان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە،"٥٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٢٢ هەزار و ٨٥٦ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٦٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٨ هەزار و ٧٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.