سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-21

7100 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٥٧ چاکبوونەوە و ١٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٢٦ لە هەولێر، ٣٤٦ لە دهۆک، ٩٢ لە سلێمانی، ٢٧ لە گەرمیان، ٣٩ لە هەڵەبجە

ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٥٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە ۆرێک ٢١٥ لە هەولێر، ١٧ لە سلێمانی، ٣٣ لە گەرمیان، ٣١ لە هەڵەبجە، ١٦١ لە دهۆك.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە حەوت لە سلێمانی، چوار لە هەولێر، شەش لە دهۆک، سێ لە هەڵەبجە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤١ هەزار و  و ٧٣٢ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٦ هەزار و ٩٢١ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٥٣٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.