سەردێڕ:

رۆحانی: ئێران روبەڕوی ملهوڕییەکانی ئەمریکا رادەوەستێت

فۆتۆ: 
2020-09-21

1645 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئێران لە ھیچ قۆناغێکدا نەچووەتە ژێرباری ئەمریکا و لەم قۆناغەشدا روبەڕوی ملھوڕییەکانی ئەمەریکا رادەوەستێت.

حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمەریکا بیەوێت سود لە ملھوڕییەکانی خۆی ببینێت و ئەو قسە نابەجێیەی، کە دەڵێت من رێککەوتنەکانم رەتکردنەوە کە ھیچ لایەنێک ئەم قسانەی ئەمریکای قبوڵ نەکردوون و بیەوێت لە رووی کردارییەوە ھەنگاوێک بنێت، بەدڵنیاییەوە روبەڕوی وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئێمە دەبێتەوە.

هاوکات، رۆحانی سوپاسی وڵاتانی روسیا و چین دەکات و دەڵێت، ئەو دوو وڵاتە بەتوندی و بەھێزەوە لەبەرامبەر قسە و کارە نابەجێکانی ئەمریکا لە قۆناغەکانی پێشوو و لەم قۆناغەشدا راوەستان.

رۆحانی سوپاسی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەوروپاش کرد و دەشڵێت، ئەگەر ئەو پێنج وڵاتەکەی لە رێککەوتنەکەدا ماونەتەوە، بەڵێن و ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئێرانیش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندییەکانیان لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا.

رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سزاکانی سەر ئێران کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمریکاش ئامادەیە دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت لەپێناو گرەنتیکردنی سەپاندنی سزاکاندا.