سەردێڕ:

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ چین؟

فۆتۆ: 
2020-09-21

11074 جار خوێندراوەتەوە

 جەڵتەی دڵ کاتێک ڕوودەدات کە ڕێڕەوی خوێن بەرەو دڵ بگیرێت، زاناکان چەند نیشانەیەکی جەڵتەی دڵیان دەستنیشان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "هێلس لاین"، جەڵتەی دڵ چەند نیشانەیەکی هەیە کە پێویستە ئاگاداریان بین، زۆربەی خاڵکی وادەزانن کە تەنها ئازاری سنگ نیشانەی جەڵتەی دڵە، بەڵام دکتۆرەکان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە زوو داوای یارمەتی بکەن ئەگەر یەکێک لەم نیشانانەیان تیا هەبوو:

ئارەق کردنەوە.

هێڵنجدان یان ڕشانەوە.

گێژبوون یان بورانەوە.

هەستکردن بە ڕوودانی شتێکی خراپ.

-  شڵەژان یان نیگەرانییەکی زۆر.

ئازار لە شان و مل و شەویلگە.

- ئازارێکی کەم یان نائاسوودەیی لەسەر دڵ، کە دێت و نامێنێت.