سەردێڕ:

ژەنەڕاڵێکی پێشووی ئەمریکا: سەرکێشیەکانی تورکیا ئەو وڵاتە بەرەو پێکدادانی سەربازی دەبات

فۆتۆ: 
2020-09-21

6591 جار خوێندراوەتەوە

ژەنەراڵێکی پێشووی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا هەوڵ نەدات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە لەوانەیە سەرکێشییەکانی تورکیا لە دەریای ناوەڕاستدا ئەو وڵاتە بەرەو پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ناتۆدا ببات.

ژەنەڕاڵ تۆماس تراسک جێگری پێشووی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، تایبەتمەندی سەرەکی تورکیای نوێ بریتییە لە دەستێوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چونکە تورکیا دیپلۆماسیەتی کەشتییە جەنگییەکان جێبەجێ دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، دۆزینەوەی یەدەگی گەورەی وزەی ژێر دەریادا پاڵنەرێکی سەرەکی ئەو ویستەی تورکیایە دەریای ناوەڕاست.    

لەماوەی رابردوودا، تورکیا لە هەریەک لە وڵاتەکانی سوریا و لیبیادا دەستوەردانی سەربازی کردووە و لەگەڵ هەریەک لە یۆنان و قوبرس لە کێشەدایە لەسەر دەرهێنانی گاز لە دەریایی ناوەڕاستدا و ئەو وڵاتانە داوادەکەن تورکیا لەوناوچانەدا بکشێتەوە.