سەردێڕ:

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: نابێت دڵمان بە شکستە دیپلۆماسیەکانی ئەمریکا خۆش بکەین

فۆتۆ: 
2020-09-20

10672 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژەدان بە سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەمارۆی چەک لەسەر وڵاتەکەی وتی، نابێت دڵخۆش بن بە شکستە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی واشنتۆن.

محەمەد باقر قاڵیباف راشیگەیاند، سەرکەوتنی راستەقینە کاتێکە کە ئابوری و گەلەکەیان بەهێز بکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای لە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمان کرد، کە جوڵە تاکلایەنانەکانی ئەمریکا لە دژی وڵاتەکەیان بخەنە ژێر چاودێریەوە و ئامادەکاری بکەن بۆ گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانیان و لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسادا پێشکەشی پەرلەمانی بکەن.

مانگی رابردوو، دوای ئەوەی ئەمریکا نەیتوانی ماوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران درێژبکاتەوە، داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە سزاکانی بۆ سەر تاران بگەڕێنێتەوە، بەڵام زۆربەی وڵاتان، بەتایبەتی هاوبەشە سێ وڵاتی ئەوروپی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ دژی ئەو داوایەی واشنتۆنن.