سەردێڕ:

هاوسەری جێگری سەرۆکی هەرێم کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2020-09-20

6621 جار خوێندراوەتەوە

میدیای یەکێتی رایگەیاند، هاوسەری جێگری سەرۆکی هەرێم کۆچی دوایی کرد.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، پرشنگ ره‌شید عه‌بدولكه‌ریم خێزانی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

پرشنگ شێخ ره‌شید، پێشمه‌رگه‌ی شاخ و ھاوسه‌ری جێگری سەرۆکی هەرێم بوو و كچی شێخ ره‌شید شێخ كه‌ریمی كه‌سایه‌تی ناوچه‌ی سه‌نگاو بوو و ئێوارەی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا، پاش مانەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاسای شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.