سەردێڕ:

وێنە.. ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک مەزارگەی شەرفەدین لە شەنگال تەقییەوە

فۆتۆ: 
2020-09-20

5416 جار خوێندراوەتەوە

فەرمەندەی هێزی گشتی پاراستنی ئێزیدی خان رایگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک مەزارگەی شەرفەدین لە شەنگال ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و باسی لەوەشکرد، "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."

حەیدەر شەشۆ فەرمەندەی هێزی گشتی پاراستنی ئێزیدی خان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی ئەمشەو لە نزیک مەزاری شەرفەدین لە شنگال ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

باسی لەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئۆپڵ بووە و دەشڵێت، "ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە بۆردومانکرنی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلەکە دەکەن راستنین، چونکە فڕۆکەکانی تورکیا ئەو ئۆتۆمبێلانە ناکەنە ئامانج کە کەسیان تێدا نەبێت."

ئەوەشی خستەڕوو، "هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە خەڵکی ناوچەکە نەگەیشتووە و تەنها ئۆتۆمبێلەکە زیانی بەرکەوتووە."

راشیگەیاند، لە سەرەتای روودانی رووداوەکەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

No description available.

No description available.No description available.No description available.No description available.