سەردێڕ:

شانەى ئەمنی عێراق: کاتیۆشایەک لە فڕۆکەخانەى بەغدا کەوتە خوارەوە

فۆتۆ: 
2020-09-20

1789 جار خوێندراوەتەوە

شانەى ئەمنی عێراقدا رایگەیاند، موشەکێکى جۆرى کاتیۆشا لەناو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتووەتە خوارەوە و هێزێکى ئەمریکى لەناو فڕۆکەخانەکەدا کراونەتە ئامانج.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی ئەمنی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە، موشەکێکی کاتیۆشا لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە خوارەوە لە کاتێکدا هێزێکی ئەمریکی لە فڕۆکەخانەکەدا بوون و کراونەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، موشەکەکە هیچ زیانێکى گیانى و ماددى لێنەکەوتووەتەوە.

لە دوای کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانان و ئەمریکاش هێزەکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکات.