سەردێڕ:

لیستی پێشکەوتووترین شارەکانی جیهان بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-09-20

12866 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی کارگێڕی IMD لیستی شارە زیرەک و پێشکەوتووەکانی جیهانی لە بواری بەڕێوەبردن و گەشەسەندن و دامەزراوەیی ئەلیکترۆنی و میترۆ و خزمەتگوزاری پێشکەوتووەوە بڵاوکردەوە، تێیدا شاری سەنگافورە کە پایتەختی وڵاتی سەنگافورەیە پلەی یەکەم و بەدوایدا هێلسنکی پایتەختی فینلەندا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا زۆرێک لە شارە ئەوروپییەکان پاشەکشەیان کردووە.

بەگوێرەی راگەیاندراوی پەیمانگاکە سەنگافورە پایتەختی سەنگافورە یەکەم و هێلسنکی پایتەختی فینلەندا دووەم و زیورخ پایتەختی سویسرا سێیەم و ئۆسلۆ پایتەختی نەرویج پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە.

هاوکات، ریازی پایتەختی سعودیە پلەی ٥٣ و کوالالامپور پایتەختی مالیزیا ٥٤ و وارسۆ پایتەختی پۆڵەندا ٥٥ و مۆسکۆ پایتەختی روسیا ٥٦ و ئەنقەرە پایتەختی تورکیا و تالین پایتەختی ئیستۆنیاش پلەی ٥٧یان بەدەستهێناوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پاریسی پایتەختی فەڕەنسا پلەی ٦١ و تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن ٧٩ و پەکینی پایتەختی چینیش پلەی ٨٢ی بەدەستهێناوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، جگە لە ریازی پایتەختی سعودیە هەریەک لە شارەکانی دوبەی و ئەبوزەبی لە لیستی شارە زیرەکەکانی جیهاندا ناویان هاتووە.