سەردێڕ:

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پڕۆژەی رێگای پێنجوێن – باشماخ دەستپێدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-20

3946 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی رێگای پێنجوێن – باشماخ دەستپێدەكاتەوە و هەوڵدەدرێت پێش هاتنی وەرزی زستان تەواو بکرێت.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە میانی سەردانێكیدا بۆ باشماخ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆسەردانی پڕۆژەی رێگای پێنجوێن – باشماخمان کرد، بۆ ئەوەی پڕۆژەكە دەسپێبكاتەوە و پارەی پێویستی بۆ تەرخان بكرێت".

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێراندا وەزیری ئاوەدانكردنەوە وتی، "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە پێش ھاتنی وەرزی زستان ".

ئاماژەی بەوەش دا، " وابڕیار بوو پرۆژەکە ساڵی  رابردوو دەست پێبكاتەوە بەڵام بەھۆی كۆرۆناوە دواكەوت بۆ ئێستا".

ئەوەشی راگەیاند: "لە پلانماندایە پڕۆژەی دووسایدی رێگای سەیدسادق – پێنجوێن، دەست پێبكەین".