سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-20

5790 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٦٦٧ چاکبوونەوە و ٢٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٣٣ لە هەولێر، ١٦٨ لە دهۆک، ٨٩ لە سلێمانی، ٣٣ لە گەرمیان، ٢١ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٦٦٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٣٠ لە هەولێر، ٢٠٥ لە سلێمانی، ٣٨ لە گەرمیان، ٢٦ لە هەڵەبجە، ١٦٨ لە دهۆك.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە شەش لە سلێمانی، چوار لە هەولێر، ١١ لە دهۆک، سێ لە هەڵەبجە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤١ هەزار و  و دوو کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٦ هەزار و ٤٦٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٥١٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.