سەردێڕ:

تیمێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-20

3165 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی هەرێم بەمەبەستی بەشداری لە داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.

لەوبارەیەوە، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تیمی تەکنیکی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی دەچنەوە بەغدا و بڕیاره‌ رۆژانی دووشەممە و پێنج شەممەی داھاتوو کۆبوونەوەکان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە بودجەی٢٠٢١ تا ٢٠٢٣ ئەنجامبدەن.

كۆبوونەوەكانی لیژنەی داڕشتنی بنەما ستراتیژییەكانی بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵی ئایندە، لە ٣١ی ئابی ئەمساڵەوە دەستیانپێكردووە و نوێنەرانی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكاندا بەشداربوون.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا سەبارەت بە ئەنجامی گفتوگۆکانی شاندی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیش لە سەر پرسەکانی بودجە و وزە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تر وتی، بڕیارە بەمنزیکانە شاندی باڵا جارێکی تر سەردانی بەغدا بکاتەوە، بەڵام تا ئێستا وادەکەی دیاری نەکراوە.