سەردێڕ:

حکومەت: بە بڕی ٨ ملیار دینار رێگای زاخۆ بۆ ئیبراهیم خەلیل نۆژەندەکرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-20

3366 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانی دهۆک رایگەیاند، بە بڕی هەشت ملیار دینار رێگای سەرەکی نێوان زاخۆ بۆ ئیبراهیم خەلیل نۆژەندەکاتەوە.

ئەمیر ئەتروشی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانییەکانی دھۆک بە ماڵپەڕی فەڕمی پارتی ڕاگەیاندووە، "حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە درێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ڕێگاوباندا ڕەزامەندیی نیشان داوە بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار ڕێگای سەرەکیی زاخۆ بۆ کۆمەڵگەی ئیبراھیم خەلیل نۆژەن بکرێتەوە."

راشیگەیاندووە، "حکومەت پارەی پێویستی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە تەرخانکردووە."

دەشڵێت، "ئێستا پڕۆژەکە لە قۆناغی تەندەردایە و دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت."

باسی لەوەشکرد، "ھەر لە ئیبراھیم خەلیل ڕێگای کۆمەڵگەی ئیبراھیم خەلیل بەرەو پێشابوور نۆژەندەکرێتەوە و پڕۆژەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە."

ئەتروشی جەختیشیکردووەتەوە، لەسەر ئەوەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای ئیبراھیم خەلیل "سوودێکی ئێکجار زۆری ھەیە بۆ خەڵکی ناوچەکە" و جوڵەی بازرگانی، چونکە ڕێگایەکی نێودەوڵەتییە و ڕۆژانە قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە، لەبەر ئەوەش حکومەت بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دەرکردووە و پارەی پێویستیش بۆ پڕۆژەکە خەرجکراوە.