سەردێڕ:

لە عێراق مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێناندا کرانەوە

لە پاش شەش مانگ
فۆتۆ: 
2020-09-20

1524 جار خوێندراوەتەوە

دوای شەش مانگ لەداخستنی مزگەوتەکان بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارە ئەمڕۆ دەرگای مزگەوتەکان لە پارێزگاکانی عێراق بە ڕووی نوێژخوێناندا بکرێتەوە.

پەیامنیری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، بریارە  دەرگای هەموو مزگەوتەکان لە پارێزگاکانی عێراق، لە بەسرەوە تاوەکو موسڵ، بە شێوەیەکی فەڕمی بە ڕووی نوێژخویناندا بکرێتەوە.

لە مانگی رابردوودا، عێراق بڕیاریدا لە ٢٠ی ئەیلولدا مزگەوتەکان لە هەموو پارێزگاکانی وڵاتەکەدا بکرێنەوە، کە لە مانگی ئازارەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە داخرابوون.