سەردێڕ:

قائیمقامییەتی هەولێر لەبارەی تاپۆکردنی خانووەزێدەڕۆکانەوە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-19

8695 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەنەوە کە خانووەزێدەڕۆکانیان کەوتووەتە ناو بازنەی ١٢٠ مەترییەوە، داواکارییەکانیان بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان پێشکەشی قائیمقامییەت بکەن.

قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، "ئاگاداری هەموو ئەو هاوڵاتیانەی سنوری ناوەندی هەولێر دەکەینەوە کە کەوتوونەتە ناو بازنەی ١٢٠ مەتری و بە زێدەڕۆخانوویان دروستکردووە و مەرجەکانی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩ یان تێدا بەرجەستە دەبێت، تاوەکو ١ی ١ی ٢٠٢٠ داواکارییەکانیان پێشکەشی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بکەن، بەمەبەستی تەملیککردن و تاپۆکردنی خانووەکانیان."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو کە دەست بە تاپۆکردنی خانووەزێدەڕۆکان کراوە و ئەوەی خستبووەڕوو، سەرجەم ئەو خانووانەی بەشێوەی زێدەڕۆ لە پێش ئازاری ٢٠١٨ دروستكراون تاپۆدەكرێن، هەر خانوویەكیش لەپێش ئەو رێككەوتە بەشێوەی زێدەڕۆ دروستكرابێت، رێكارەكانی تاپۆكردن دەیانگرێتەوە.