سەردێڕ:

بزانە لەبەرچی ٨٠ ساڵە قژی نەبڕیوە و سەری نەشوشتووە؟

فۆتۆ: 
2020-09-19

17848 جار خوێندراوەتەوە

هەموو کەسێک بە بەردەوامی و رۆژانە گرنگی بە شوشتنی قژی و داهێنانی دەدات، بەو پێیەی جگە لە جوانکاریی ئەو کارە دەچێتە خانەی پاک و خاوێنی تاکە کەسەوە، بەڵام ئەوە بۆ پیاوێکی بەساڵاچوو لە ڤێتنام بە پێچەوانەوەیە.

ناگوین ڤان چین کە تەمەنی ٩٢ ساڵە ماوەی ٨٠ ساڵە نە قژی بڕیوە و نە شوشتوویەتی، تەنانەت قژیشی بە شانە داناهێنێت و تەنیا بە وشکی رایدەگرێت، لە ئێستاشدا درێژیی مووەکانی سەری ٥ مەتر دەبێت و لە ژێر مێزەرە پرتەقاڵییەکیەوە کۆی دەکاتەوە، ئەوەش لەبەر هۆکارێکی سەیروسەمەرە کە بڕوای پێیەتی، ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر قژی ببڕێت یان بیشوات ئەوا دەستبەجێ دەمرێت.

ئەم پیاوە بەساڵاچووە ڤێتنامیە کە حەوت خوداوەند دەپەرستێت دەڵێت، پێویستە هەر کەسێک کاتێک لەدایک دەبێت وەک خۆی و بەسروشتی بمێنێتەوە و دەستکاریی هیچ شوێنێکی نەکرێت. دەشڵێت، کاتێک لە خوێندنگە و لە قۆناغی سێی بنەڕەتیدا داوای لێکرا قژی ببڕێت، رازی نەبووە و دەستبەرداری خوێندن بووە و لەو ساتەشەوە بڕیاریدابوو بە هیچ شێوەیەک قژی نەبڕێت و نەیشوات.

هەرچی کوڕەکەشیەتی کە تەمەنی ٦٢ ساڵە پشتگیریی لە بۆچوونەکانی باوکی دەکات و بە پیرۆز ناویان دەبات.