سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-19

6123 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٣٤ چاکبوونەوە و ٢٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٧٢ لە هەولێر، ٤١٨ لە دهۆک، ٩٤ لە سلێمانی، ٢٨ لە گەرمیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٥٣٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢٠ لە هەولێر، ١٥ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە، ٢٥٠ لە دهۆك.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە هەشت لە سلێمانی، شەش لە هەولێر، پێنج لە دهۆک، دوو لە راپەڕین، دوو لە هەڵەبجە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٠ هەزار و  و ٥٥٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٥ هەزار و ٧٩٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٤٩٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.