سەردێڕ:

وەزارەتی دادی ئەمریکا دوو کەسی نیشتەجێی هەولێر بەتۆمەتی بەرتیلدان تۆمەتبار دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-19

13375 جار خوێندراوەتەوە

وزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، دوو کەسی دانیشتووی هەولێر بەتۆمەتی پێدانی بەرتیل بە فەرمانبەری حکومی لەپێناو بەدەستهێنانی گرێبەستە سەربازییەکان تۆمەتبار دەکات. 

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، بەتۆمەتی پێدانی بەرتیل بە فەرمانبەری حکومی بەمەبەستی بەدەستهێنانی گرێبەست لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دوو کەسی دانیشتووی هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق دادگایی دەکات.

لە راگەیەنراوەکەشدا کە لە ماڵپەری وەزارەتی داد بڵاوکراوەتەوە هاتووە، هەریەکە لە (ئـ. فـ)ی تەمەن ٣٧ ساڵ و (لـ. ج. مـ)ی تەمەن ٣٠ ساڵ، کە هەردووکیان نیشتەجێی هەولێرن و خاوەنی کۆمپانیایەکن لە هەولێر.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەریەکە لە دوو تۆمەتبارەکە بەرتیلیان بە بەرپرسێکی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانی هەولێر لە عێراق داوە، لەپێناو بەدەستهێنانی گرێبەستەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری و کەلوپەل بۆ سوپای ئەمریکا لەو ناوچەیە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی ئاشكراکردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەردوو ناوبراو بەبڕی لە سەدا ٢٠ی بەهای هەر گرێبەستێکیان پێشکەشی بەرپرسانی سوپا کردووە گەر گرێبەستەکە بدرێت بە کۆمپانیاکەیان، هەروەها، هەردوو کەسەکە لە کۆتایی مانگی ئازاردا بڕێک پێشنیاری پارەی کاشی پێشوەختەیان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی گرێبەستی کەلوپەلدا لە کۆتایی مانگی ٣ی ٢٠٢٠دا کردووە.