سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-09-19

2187 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٢٩٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٧٠٠ چاکبوونەوە و ٦٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٢٩٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٢٦٤ حاڵەتیان لە بەغدان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سێ هەزار و ٧٠٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ٤١ کەسییان لە بەغدان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ٦٠ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣١٥ هەزار و ٥٩٧ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٤٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٩ هەزار و ٥٩٧ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.